Faq

پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ڕاپەرین پەیمانگەیەکی تایبەتی بڕواپێکراو و دانپێداندراوە سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستانە. خوێندن بۆ ماوەی دوو ساڵە و دەرچووان بڕوانامەی دیبلۆم لە بەشەکەیان وەردەگرن.

سەرجەم دەرچوانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی لە لقەکانی ( زانستی، وێژەیی، پیشەیی ) دەتوانن لە یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگە بخوێنن.

بە گوێرەی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچوانی پەیمانگە 5 ساڵییەکانی سەر بەوەزارەتی پەروەردە دەتوانن لە بەشە پیشەیەکان بخوێنن.

لە ئێستادا خوێندن تەنها لە بەیانیان بەردەستە و کاتی خوێندن کاتژمێر ( ٩:٠٠  بۆ ٣:٠٠ ) لە ڕۆژانی یەک شەممە تا پێنج شەممە

پەیمانگە لەم بەشانە پێک دێت و خوێندکار دەتوانێت لێیان بخوێنێت ( دەرمانسازی،  پەرستاری،  کارگێڕی کار و ئۆفیس، پاڵپشتی و چاککردنەوەی تەکنەلۆجیای زانیاری،  جوانکاری کلینکی،  تاقیگەی پزیشکی،  پشکنینی چاو،  خزمەتگوزاری ئۆتۆمبیل، بەستن و چاککردنەوەی ئامێری ئەلیکترۆنی،  دیزانی جل و بەرگ،  گەرمکردن و هەوا گۆڕکی،  هۆتێل و ڕێستورانت).

پەیوەستە بەو کاتەی دیاریدەکرێت لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە.

لە ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ) بەم شێوەیەی خوارەوە بووە. کەمترین کۆ نمرە دەکرێت دوای پەسەندی وەزارەت گۆڕانکاریان بەسەردا بێت.

بەشیکەمترین کۆنمرەی وەرگیراو

دوای کەم کردنەوەی 3 نمرە

بە فەرمانی وەزاری

دەرمانسازی6057
تاقیگەی پزیشکی5855
پەرستاری5754
پشکنینی چاو5754
جوانکاری کلینکی5754
کارگێڕی کار و ئۆفیس5050
پاڵپشتی و چاککردنەوەی تەکنەلۆجیای زانیاری5050
خزمەتگوزاری ئۆتۆمبیل5050
بەستن و چاککردنەوەی ئامێری ئەلیکترۆنی5050
دیزانی جل و بەرگ5050
گەرمکردن و هەوا گۆڕکی5050
هۆتێل و ڕێستورانت5050

لە ساڵی خوێندنی ( ٢٠٢٣ – ٢٠٢٤ ) کرێی خوێندن بەم شێوەیەی خوارەوە بووە بە بێ داشکاندن. کرێی خوێندن دەکرێت دوای پەسەندی وەزارەت گۆڕانکاریان بەسەردا بێت.

ناوی بەشەکانکرێی خوێندن بە ژمارەکرێی خوێندن بە نوسین
دەرمانسازی3,500,000سێ ملیۆن و پێنج سەد هەزار
پەرستاری2,750,000دوو ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار
جوانکاری کلینکی2,750,000دوو ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار
تاقیگەی پزیشکی2,750,000دوو ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار
پشکنینی چاو2,750,000دوو ملیۆن و حەوت سەد و پەنجا هەزار
پاڵپشتی و چاککردنەوەی تەکنەلۆجیای زانیاری2,500,000دوو ملیۆن و پێنچ سەد هەزار
کارگێڕی کار و ئۆفیس2,250,000دوو ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار
خزمەتگوزاری ئۆتۆمبیل2,250,000دوو ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار
بەستن و چاککردنەوەی ئامێری ئەلیکترۆنی2,250,000دوو ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار
دیزانی جل و بەرگ2,250,000دوو ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار
گەرمکردن و هەوا گۆڕکی2,250,000دوو ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار
هۆتێل و ڕێستورانت2,250,000دوو ملیۆن و دوو سەد و پەنجا هەزار

کرێی خویندن بە ٥ پێنج قیست واصڵدەکریت

.لە ئێستادا هیچ شوێنێکی مانەوەمان بەردەست نیە بۆ مانەوەی خوێندکاران.

پەیمانگە پەیوەستە بە هەرداشکاندنێک کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە بکرێت. سەرەڕای ئەوە

ئەم ئۆفەر و داشکاندنانە بەردەستە .

  • ئۆفەری داشکاندن بۆ یەکەم و دووەم و سێیەم ی پەیمانگە لە ساڵی یەکەم، بەم شێوەیە داشکاندنیان بۆ دەکرێت بۆ ساڵی دووەمی خوێندن. یەکەم بە ڕێژەی سەدا شەست ( ٦٠ ٪ ) وە دووەم بە ڕێژەی سەدا چل ( ٤٠ ٪ ) هەروەها سێیەم بە ڕێژەی سی لە سەدا ( ٣٠ ٪ ) داشکاندنیان بۆ دەکرێت.
  • ئۆفەری ئەندامانی یەک خێزان هەر دوو ئەندامی یەک خێزان داشکاندنیان بۆ دەکرێت ( خوشک و برا ) یاخود ( خوشک و خوشک ) یاخود ( برا و برا ) کاتێک بەیەکەوە لە پەیمانگە درێژە بە خوێندن دەدەن. بە ڕێژەی سەدا 50 بۆ یەکیان.

پاڵپشت بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم ئەو خوێندکارانەی بە سەرکەوتووانە ساڵی یەکەم تەواو دەکەن دەتوانن گواستنەوە بکەن بۆ پەیمانگەکەمان بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییەکان.

سەرجەم دەرچوانی پەیمانگەکەمان ئامادە دەکرێن بۆ بازاری کار و بڕوانامەی دیبلۆمی تەکنیکی یاخود پیشەیی بە گوێرەی پسپۆڕییەکەیان وەردەگرن. هەروەها بە کردارەکی فێردەکرێن و ڕاهێنانیان پێدەکرێت.