بە ئامادەبوونی میوانان و ستافی پەیمانگە و خوێندکارانی خۆشەویستمان ئێوارەخوانێکی ڕازاوە لە RTVI پێشکەشکرا. دوای بەربانگ و وتەی بەخێرهاتن, ئێوارەخوانەکەمان بەچەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز کە لە لایەن قورئانخوێن (م.یوسف عثمان) خوێندراویەوە بەرەکەتدار کرا و دواتر بەڕێز (م.عبداللە دەروەکۆتر) چەند وتەیەکی زێڕینی پێشکەش کرد. دواتر گروپی “خانی” ئێوارە خوانەکەیان دەوڵەمەندتر کردین بە موناجات و سروودە ئایینەیەکانیان. ئێوارە خوانەکە بە چایەکی خۆشی سەر داران کۆتایی پێهات.